لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا و له كاتی كاركردندا كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا و یەکێکی دیكه‌ش برینداربوو.
میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانكرده‌وه، بەیانی ئەمڕۆ له شاری بۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له كاتی تێكردنی سه‌قفی دووكانێكدا، کرێکارێکی تەمەن 48 ساڵ بەهۆی ڕووخانی بەشێکی دووکانەکە گیانی له ده‌ستدا.
هەروەها، کرێكارێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌ش كه له‌و شوێنه بووه برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
میدیاکانی ڕۆژهەڵات له زاری بەڕێوەبەری بنکەی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتنی بۆکانەوە بڵاویان کردەوە، هۆکاری ڕووداوه‌كه، بۆ نەبوونی مەرجی سەلامەتییەوە بووە لە شوێنی کارەکەدا.