لە دوێنێوە بەرمیلێک نەوت نزیکەی 15 دۆلار و ئۆنسەیەک زێڕ زیاتر لە 70 دۆلار دابەزیوە.
ناجێگریی نرخی نەوت بەردەوامەوە و لە ماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 15 دۆلاری نرخەکەی لەدەستداوە، ئەمڕۆ نرخی بەمیلێک نەوتی خاوی خاوی برێنت بۆ 110 دۆلار و 70 سەنت دابەزیوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکییش بۆ 104 دۆلار و 28 سەنت دابەزیوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 124 دۆلار و 80 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکییش 110 دۆلار و نۆ سەنت بوو، پێرێش لەدوای چوار ساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 126 دۆلار.
هاوکاتی دابەزینی نرخی نەوت، نرخی زێڕیش دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و هەر ئۆنسەیەکی لە چوار هەزار و 640 دۆلارەوە بۆ چوار هەزار و 567 دۆلار دابەزیوە.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 ملیۆنێک و 136 هەزار دینارە و عەیارە 22یش ملیۆنێک و 39 هەزار دینارە، عەیار 21یش 990 هەزار دینار و عەیارە 18ش 850 هەزار دینارە.