خۆران تەحسین، سەرۆکی ئەنجومەنی مولیدە ئەهلییەکانی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی، مولیدە ئەهلییەکان ئەرکی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە لەئەستۆ دەگرن.
گوتیشی، بۆ 300 کاتژمێر کارپێکردن، بڕی 15 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک دیاریکراوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی نرخی سوتەمەنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ناوچانەی کە کاتژمێری پێدانی کارەبایان کەمترە لە 300 کاتژمێر، کاتە بەفیڕۆچووەکان وەک "قەرز" لای خاوەن مولیدەکان دەمێنێتەوە و قەرەبوو دەکرێنەوە.
لە سنوری پارێزگای هەولێر سێ هەزار و 300 مولیدەی ئەهلی مۆڵەتپێدراو هەن، کە هەزار و 200 دانەیان لەناو شار و دوو هەزار و 100 دانەیان لە دەرەوەی شارن.