جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکانی کرد کە ئهمڕۆ کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و گوتی، لهم جهنگهدا هەرێمی کوردستان بێلایەنە و هەرواش دەمێنێتەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، سەرکۆنەی ئەم هێرشانە دەکەین کە کراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە هەرێمی کوردستان بێلایەنە و هەر واش دەمێنێتەوە بەشێک نییە لەم شەڕە.
دواتریش له ڕاگهیهنراوێكدا ئاماژهی بهوهكرد، لەم ماوەیەدا هەرێمی کوردستان بە دەیانجار کراوەتە ئامانج، ئەم هێرشانە كه دەکرێت بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتی باش دهزانن.
دەربارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی گوتی، پەیوەندییەکان بەردەوامن گەر ناکۆکیشیان هەبێت ئاساییە، چونکە دوو حزبی جیاوازن، "پێویستە لەم دۆخە نالەبارە یەکڕیز ویەکدەنگ بین و ڕێگە نەدرێت درزێک دروست بێت کە نەیارەکانمان سودی لێوەربگرن".
سەبارەت، بە پرسی موچهش ڕایگهیاند، لەگهڵ بهغداد له پەیوەندی بەردەوامدان بۆ ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەم جەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دروستکردووە.