ڕاستەوخۆ

قایمقامیەتی پێنجوێن: پێویستە لە 5%ـی داهاتی باشماخ بۆ پڕۆژەکانی شارەکە خەرج بکرێت

reset font size increase font size

قایمقامی پێنجوێن دەڵێت، پێویستە لە 5%ـی داهاتی دەروازەی نێودەڵەتیی باشماخ بۆ تەواوکردنی پڕۆژە تەواونەکراوەکانی قەزاکە خەرج بکرێت.

عەدنان کاکەڕەش، قایمقامی قەزای پێنجوێن بەوەکالەت لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی کردووە، داوای خەرجکردنی لە 5%ـی داهاتی دەروازەی نێودەڵەتیی باشماخی کردووە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی شارەکە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، پێنجوێن کە لەڕووی کارگێڕییەوە پێکدێت، لە ناوەند و هەردوو شارەدێی گەرمک و ناڵپارێز، لەگەڵ ئەوەشدا هاوسنورە لەگەڵ ئێران و خاوەنی هەردوو دەروازی نێودەوڵەتیی باشماخ و سەیرانبەن و چەندین ناوچەی گەشتیاریی و کشتوکاڵییە، سەرباری ئەوانەش لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا ڕووبەڕووی وێرانکاریی بووەتەوە خەڵکەکەی ڕاگوێزراون، هەربۆیە پێویستە تایبەتمەندیی زیاتری پێبدرێت.

ئەوەش هاتووە، زیادکردنی ئەو بەشە بودجەیەی داوای دەکەن بۆ دابینکردنی پارەی نەختینەیە لەسەر داهاتی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بەمەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەکانی سنورەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.