قاڵیباف ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دانوستانی ئەو لەگەڵ ئەمریکا دەکەن.
محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویكردهوه، ههواڵی دانوستانی ئهو لهگهڵ لایهنی ئهمریكی ڕاست نییه.
دهشڵێ، دوژمنانی ئێران، ئاواتەکانی خۆیان وەک هەواڵ نیشاندەدەن.
پهیامهكهی قاڵیباف دوای ئهوههات، پەیامنێری ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا، قاڵیبافی وەک ئەو کەسە ناساندووە کە لە لایەن ئێرانەوە خەریکی دانوستانه لەگەڵ واشنتن.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردبوو، تا هەفتەیەکی دیکە دەردەکەوێت ئایا دەتوانن لەگەڵ قاڵیباف کار بکەن یان نا.
هاوکات لەگەڵ ئەم دەنگۆیانە، ترەمپ هەڕەشەی کردووە، ئەگەر ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ڕێککەوتن نەکات، ئهوكات دامەزراوە نەوتییەکانی دورگەی خارک و وێستگەکانی کارەبای ئێران لەنێو دەبات.
لە بەرانبەریشدا قاڵیباف هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی کرد و رایگەیاند، دوژمنانی ئێران لە ئەگەری هەر هێرشێکدا وەڵامێکی توندتر وەردەگرنەوە.