ڕاستەوخۆ

قاڵیباف: تاوەکو گەمارۆکان لانەچن گەرووی هورمز ناکەینەوە

reset font size increase font size

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، تا گەمارۆ دەریاییەکانی سەر وڵاتەکەی بەردەوام بن، بە هیچ شێوەیەک بیر لە کردنەوەی گەرووی هورمز ناکەنەوە.

قاڵیباف لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیوویەتی، بەبێ لادانی فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر تاران، پڕۆسەی ئاگربەست هیچ سوودێکی نابێت و گەرووی هورمزیش بە داخراوی دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگربەست بێمانایە ئەگەر گەمارۆکان و هێرشەکانی ئیسرائیل لە بەرەکانی دیکەی شەڕ بەردەوام بن.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران، تاران بڕیاریدا بەشداری لە خولی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ واشنتن نەکات، ئەمەش ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا قووڵتر دەکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.