سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، هیچ جۆرە دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نەدراوە و ئەو دەنگۆیانەی بڵاودەکرێنەوە تەنیا هەواڵی ساختەن.
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران له تۆڕی ئێكس ئاماژەی بەوە کردووە، بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە ساختانە بە مەبەستی یاریکردنە بە بازاڕە دارایی و نەوتییەکان، هەروەها هەوڵێکە بۆ ڕزگاربوون لەو زۆنگاوەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل تێیدا گیریان خواردووە.
قاڵیباف جەختی لەوەشکردەوە، گەلی ئێران خوازیاری سزادانی تەواوەتی دەستدرێژیکارانن، هەروەها وتیشی، تەواوی بەرپرسانی وڵات بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، لە پشت ڕێبەر و گەلی خۆیان ڕاوەستاون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ تره‌مپ ڕایگه‌یاند، دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان گفتوگۆیان كردووه و پێده‌چێت تا پێنج ڕۆژی دیكه ڕێكبكه‌ون و لایه‌نی ئیسرائیلیش ڕه‌نگه به ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان ڕازی بێت.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، توركیا و میسر و پاكستان له دوو ڕۆژی ڕابردوودا نامه‌یان له نێوان ئه‌مریكا و ئێران ئاڵوگۆڕ كردووه به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به جه‌نگ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵاته‌كه به جیا له‌گه‌ڵ ستیڤ ویتكۆڤ نوێنه‌ری تره‌مپ و عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گفتوگۆیان كردووه، دانوستانه‌كانیش به‌رده‌وامن و گفتوگۆ ده‌كرێت له باره‌ی كۆتاییهاتنی جه‌نگ و سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.