ڕاستەوخۆ

قالیباف: ئەمریکا پلانی هێرشی زەمینی دادەڕێژێت

reset font size increase font size

 محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند: ئەمریکا بە ئاشکرا باس لە دانوستان دەکات، بەڵام بەنهێنی سەرقاڵى داڕشتنی پلانی ئەنجامدانى هێرشی زەمینییە بۆسەر وڵاتەکەمان.

سەرۆکى پەرلەمانى ئێران لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەى باسیلەوەکردووە: هۆشداریی دەدەینە هێزەکانی ئەمریکا، ئێستا هێزەکانى ئێمە چاوه‌ڕێی هاتنی سەربازانی ئەمریکان تا سزایان بدەن، هەروەها سزای هاوبەشە هەرێمیەکانیشیان بده‌ن. 

 ئاماژەی بە پڕۆژە ١٥ خاڵییەکەی واشنتۆن بۆ ئاشتی کرد و گوتویەتى: ئەمریکا دەیەوێت ئەو دەستکەوتانەی لە شەڕدا بەدەستی نەهێناون، لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بەدەستیان بهێنێت.

ئەم پەیامەى محەمەد باقر قالیباف لە کاتێکدایە، بەیانى ئەمرۆ میدیاکانی ئیسرائیل دەنگۆی کوژرانی سەرۆکى پەرلەمانى ئێرانیان بڵاو کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.