قائیمقامیەتی سلێمانی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات پاره‌ی پێشینه‌ی دووه‌م بده‌ن به خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی سنووره‌كه.
قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتیان و بەشداربووان دەکاتەوە، کە پێویسته بڕە پارەی پێشینەی دووەم بدرێت بە خاوەن مۆلیدەکانی سنوری قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی. كه له ماوه‌ی ڕابردودا به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه كاره‌بایان بۆ هاوڵاتیان دابینكردووه.
دڵنیایش دەدات، زیادەی بڕە پارەی پێشینەی دووەم بەهەدەر ناچێت و وەکو قەرز لای خاوەن مۆلیدەکان دەمێنێتەوە بۆ پێدانی کارەبای داهاتوو.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا به‌هۆی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و وه‌ڵامی تاران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی ناوچه‌كه، له نێویشیاندا هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیای دانا غاز كه سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دابین ده‌كات له به‌ر پاراستنی گیانی كارمه‌نده‌كانی، بۆ ماوه‌یه‌ك كاركردنی ڕاگرت.
له‌و ماوه‌یه‌دا حكومه‌ت ڕۆژانه ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك كاره‌بای بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كرد و له بری ئه‌وان مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاریان ده‌كرد، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان پێشه‌كی پاره‌ی كاركردنیان له هاوڵاتیان وه‌رگرت.