ڕاستەوخۆ

قائیمقامیەتى سلێمانى لەبارەى چۆنیەتى دابەشکردنى غاز ڕوونکردنەوە دەدات

reset font size increase font size

قائیمقامیەتى سلێمانى بڵاویکردەوە، هاوڵاتیانى سنورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە، کە لە گەڕەکەکانی خۆیان یاخود لە سەرەکانی وەرگرتن چاوەڕێی غاز دەکەن، کۆبونی خۆراکى ئەسڵی ساڵی (2020 بۆ 2021)ـیان پێبێت بە مەبەستى وەرگرتنی غاز.

ڕاگەیەندراوەکەى قائیمقامیەتى سلێمانى لە کاتێکدایە، کە لە ئێستادا لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمى کوردستان قەیرانى غاز هەیە بە جۆرێک بەشێک لە هاوڵاتیان چەندین کاتژمێر لە ریزدا دەوەستن بۆ دەستخستنى بتڵێک غاز.

هەروەها، سەرەڕاى ئەوەى هاوڵاتیان کاتێکى زۆرى ڕۆژانەیان لە ڕیزى وەرگرتنى غاز بەسەر دەبەن ناڕەزایەتىش دەردەبڕن لە گرانى نرخى غاز، چونکە هەر بتڵێک غاز لەنێوان 25 تا 30 هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.   

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.