ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەشداریی لە هیچ کردەیەکی سەربازیی دژی ئێران ناکات.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەبارەی هێرشی ئێرانەوە گوتی، نامانەوێت جەنگەکە درێژەبکێشێت و داوای کەمکردنەوەی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکەین.
گوتیشی، لەلایەن ئێرانەوە هاوبەشەکانمان لەناوچەکە کراونەتە ئامانج، ئەوەش مایەی نیگەرانییە.
دەشڵێت، پێویستە هەموو فەرەنسییەکان لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان ئێران جێبهێڵن.
ئهم لێدوانهی وهزیری دهرهوهی فهرهنسا له كاتێكدایه، کەناڵی(BFM)ـی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "شارل دیگۆل" و کەشتیگەلە جەنگییە یاوەرەکانی، بە ئاڕاستەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێکەوتوون، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لەناوچەکە.