ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران، لە ڕەوتی سەردانیکردنی یەکە و بڕیارگە سەربازییەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند که سوپا بڕیاری داوە بە هیچ شێوەیەک لە خوێنی کوژراوانی جەنگ و بەتایبەت "عەلی خامنەیی" خۆش نەبێت و تۆڵەیان دەکاتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ناوبراو جەختی لەوە کردەوە که هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئامادەباشیی تەواودان و لە ئەگەری هەر هەڵە یان دەستدرێژییەکی دوژمندا، بە هەموو هێزی بەرگری و هوشیاریی خۆیانەوە "وەڵامێکی کوشندە و توند" دەدەنەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران ئاماژەی بەوەش دا که سەرەڕای ئەوەی لە هەر جەنگ و پێکدادانێکدا قوربانی و زیان دەبێت، بەڵام ئەوەی لە کۆتاییدا گرنگە دەرئەنجامی شەڕەکەیە؛
جەختیشی کردەوە که کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرشۆڕی و تەسلیمبوون، هەمیشە بە سەربەرزی و شانازییەوە لە مێژووی بەرخوەدانیدا دەرچووە.