ڕاستەوخۆ

فەتحی یڵدز: ڕاپۆرتەکەی کۆمیسیۆنی پەرلەمان "مافی هیوا" لەخۆدەگرێت

reset font size increase font size

 فەتحی یڵدز، جێگری سەرۆکی مەهەپە و ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاشتی و برایەتی لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی X ڕایگەیاند: بڕیارە ڕاپۆرتەکەی کۆمیسیۆن کە لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە ئامادە دەکرێت "مافی هیوا" لەخۆبگرێت.

یڵدز ووتی: بەگوێرەی یاسای سزادانی تورکیا، ئەو زیندانیانەی سزای هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، دوای تێپەڕبوونی  ٣٠ ساڵ بەسەر سەپاندنی سزاکانیاندا و ئەو کەسانەی لە ماوەی ئەم ٣٠ ساڵەدا هەوڵی دامەزراندنی ڕێکخراوی تاوان و چالاکی لەم شێوەیەیان داوە دوای ٣٦ ساڵ دەتوانن سوودمەند بن لە مافی هیوا.

هاوکات دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتی مەهەپە ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی گروپی پارتەکەیدا ڕایگەیاند: بڕیاری ئێمە ڕوونە، تاوەکوو ئارامی دەگەڕێتەوە بۆ ئەنادۆڵ، مافی هیوا دەگەڕێتەوە بۆ ئۆجالان، ئەحمەد تورک دەگەڕێتەوە سەر پۆستی خۆی و دەمیرتاش دەگەڕێتەوە ماڵەکەی بەردەوام دەبین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.