ڕاستەوخۆ

فێستیڤاڵی ئاکیتو لە کوردستان بەڕێوەدەچێت

reset font size increase font size

گەلی ئاشووری و کلدان هەموو ساڵێک لە ١ـى نیسان، سەرەتای وەرزی بەهار، جەژنی ئاکیتو بەڕێوەدەبەن و تێیدا چەندین چالاکى ئایینی و ڕۆشنبیری ئەنجام دەدرێن و پێیان وایە جەژنەکە سەرەتای ژیانێکی نوێیە و ئەمساڵیش لە ناوچەکانى سیزرێ مەراسیمەکە بەڕیوەدەبەن.

فێستیڤاڵی ئاکیتو یەکێکە لە فێستیڤاڵە کۆنەکانی مرۆڤایەتی، ڕەگ و ڕیشەی لە شارستانییەتە کۆنەکانی میزۆپۆتامیا و بەتایبەت شارستانیەتی سۆمەری و بابلی و ئاشوورییەوە سەرچاوە دەگرێت جەژنەکە بەو مانایە دێت کە سروشت لەم ڕۆژەدا و سەرەتای ساڵی نوێدا خۆی نوێ دەکاتەوە.

مێژووی فێستیڤاڵی ئاکیتو زیاتر لە چوار هەزار ساڵە و جەژنی ئاکیتو لە پەرستگای بابل و ئاشوور بە تایبەت پەرستگای مەردوک لە بابل بەڕێوە دەچوو .

لە شارستانییەتی ئاشوورییەکان بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ لەسەریەک جەژنی ئاکیتو بەڕێوەدەچوو و تێیدا قوربانی دەکرا بۆ خوداوەندەکان و بۆ ئاشوورییەکان جەژنى ئاکیتو هێمای سەرکەوتن بوو بەسەر شەڕانگێزى و نوێبوونەوەی پەیمانی نێوان خوداوەندەکان و مرۆڤەکان بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.