بڕیاره له 20 رۆژی داهاتوودا فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی قامیشلۆ بكرێتهوه، ئهوهش بههۆی ئهو رێككهوتنهوه دێت كه له نێوان ههسهده و حكومهتی كاتی سوریا ئهنجامدرا.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، دوای گفتوگۆ دیپلۆماسی و تەکنییەکانی ئەمدواییە، فڕۆکەخانەکە لە ماوەی ٢٠ رۆژی داهاتوودا، گەشتەکانی دەست پێدەکاتەوە.
کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامیشلۆ هەنگاوێکی گرنگ لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی دیمەشقە.
ئاژانسی هەواڵی مەدیا 24 لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووه، دوێنێ یهكشهممه لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامیشلۆ کۆبوونەوەیەک لە نێوان، هەسەدە و دیمەشق بەڕێوەچوو تێیدا گفتوگۆ لەبارهی پرۆتۆکۆلەکانی کردنەوەی فڕۆکەخانەکە و بەڕێوەبەریی تەکنیکی و شێوازی جێگیربوونی هێزەکان کرا.
بە گوێرەی رێککەوتنەکان، فڕۆکەخانەکە دەست بە چالاکییەکانی خۆی دەکات و بەڕێوەبەرێك بۆ چاودێریی و بەڕێوەبردنی کارە ئیدارییەکان، دیار دەکرێت.
فڕۆکەخانەی قامیشلۆ، ساڵی 1950 دروستکراوە، دوای 20 ساڵ له دامهزراندنی بووهته نێودهوڵهتی، فڕۆكهخانهكه جگە لە ناوەندێکی تڕانزێت، هاوكات وەک پردی نێوان رۆژاڤا و دیمەشق سودی لێوەرگیراوە.