جه‌نەڕاڵ دەیڤید پیترایۆس، فه‌رمانده‌ی پێشووتری فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزەکانی ئه‌مریكا ناسراو بە (سێنتکۆم)، بڕیارە به ئه‌ركێكی فه‌رمیی كۆشكی سپی سه‌ردانی به‌غداد بكات، بە مەبەستی دڵنیابوونه‌وه له پچڕاندنی په‌یوه‌ندیی حكومه‌تی عێراق به گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا جه‌نەڕاڵ دەیڤید پیترایۆس، به سه‌ردانێكی فه‌رمیی بگاته به‌غداد و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کە ئامانجی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌ی پیترایۆس بۆ به‌غداد، بۆ دڵنیابوونه‌وەیە له پچڕانی په‌یوه‌ندیی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان.
لە چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ئیداره‌ی ئه‌مریكا هۆشدارییدایه حكومه‌تی نوێی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌ی حكومه‌تدا بن، به ته‌واوەتیش په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئەو گرووپه چه‌كدارانە بپچڕێنێت، كه ئه‌مریكا تۆمه‌تباریان ده‌كات به پشتیوانیكردنی ئێران.