به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ماڵێكی ناوچه‌ی عه‌ره‌ساتی شاری به‌غدا بۆردومانكرا و به‌هۆیه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا و ژماره‌یه‌ك ئەندامی دیکەی ئەو گرووپە بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی حه‌شدی شه‌عبی بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، له‌و بۆردومانه‌دا ئه‌بو حسێن حمێداوی، یه‌كێك له فه‌رمانده باڵاكانی حه‌شدی شەعبی به ئامانجگیراوه و كوژراوه، چه‌ند ئەندامێکی دیكه‌شمان برینداربوون.
هاوکات، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، لە ڕێگای درۆنەوە هێرشكراوه‌ته سه‌ر ماڵێكی ناوچه‌ی مه‌سبه‌حی سه‌ر به كه‌راده‌ی شاری به‌غدا و به‌هۆیه‌وه 12 کەس كوژراون و بریندار بوون.
هەروەها، بەرەبەیانی ئەمڕۆ باره‌گای لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبیش له نه‌ینه‌وا بۆردومانكرا.