ڕاستەوخۆ

فرووزان ئیسلامی بە بارمتەیەکی قورس ئازادکرا

reset font size increase font size

ڕۆژی شەممە 30ی ئایاری 2026، فرووزان نەوجەوان کە بە ئیسلامی ناسراوە و مامۆستای زمانی ئینگلیزی و بەڕێوبەری ئەکادیمیای زمانی "نەوجەوان" و یەکێک لە بلۆگەرە دیارەکانی کوردی شاری ورمێیە، دوای تێپەڕبوونی 17 ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی، بە دانانی بارمتەیەکی قورس کە بڕەکەی پێنج ملیار تمەن بووە، بە شێوەیەکی کاتی و تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنی لە بەشی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

بەگوێرەی زانیاریی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەم چالاکوانە مەدەنی و پەروەردەییە لە تەواوی ماوەی دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوەکەیدا لە سەرەتاییترین مافەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

 شایانی باسە، فرووزان پێشتر لە ڕۆژی چوارشەممە 13ی ئایاری2026دا، بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوو و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئەمنیی "9 پله‌"ی ورمێ کرابوو کە دوای تەواوبوونی قۆناغی لێکۆڵینەوەکە گوازرابووەوە بۆ بەشی ژنانی بەندیخانەی ورمێ، لە کاتێکدا تا کاتی ئازادکردنە کاتییەکەشی هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی بڵاو نەکراوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان