ڕاستەوخۆ

سوپای ئیسرائیل: ژێرخانی حزبوڵا لەناودەبەین

reset font size increase font size

سوپای ئیسرائیل قۆناغێکی نوێی لە ئۆپراسیۆنە زەمینییەکانی لە باشووری لوبنان بە ئامانجی لەناوبردنی تەواوی ژێرخانی سەربازی و ئابووریی حزبوڵا دەستپێکردووە و ڕایدەگەیەنێت کە هێزەکانی پێشڕەوییان کردووە بۆ ناوچەی نەبتییە کە ناوەندێکی گرنگی حزبوڵایە لە ناوچەکە.

 ئەمەش دوای ئەوەی ڕایگەیاند کە چەکدارانی ئەو گرووپە بەرزاییەکانی بۆفۆرد و سلوقییان بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئیسرائیل بەکارهێناوە.

 لە بەرانبەرداا، ئەنجومەنی نیشتمانیی زانستیی لوبنان ئاماژە بەوە دەکات کە سوپای ئیسرائیل لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە، دەیان شار و شارۆچکەی نوێی لە باشووری لوبنان کۆنتڕۆڵ کردووە کە پێشتر نەیتوانیبوو بچێتە نێویان، و ئێستا هەڵمەتێکی بەرفراوانی وێرانکاریی تێدا دەستپێکردوون بە مەبەستی دروستکردنی ناوچەی دابڕاو و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ئەم جەنگە تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە سێ هەزار کەس، وێرانبوونی ٢٩٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون، و زیانپێکەوتنی زیاتر لە ٥٦٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی لوبنان،

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان