بڕیاره كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و په‌رله‌مانی عێراق كۆبێته‌وه و پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ریگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه تاوتوێ بكات، فراكسیۆنی پارتی و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری تێدا ناكه‌ن.
بەگوێرەی کارنامه‌ی پەرلەمانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بۆ تاوتوێکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوته لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوه، بریاربوو جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوت؛ وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان؛ بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان؛ بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن؛ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت(سۆمۆ) و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەکانی نەوت ئاماده‌ی بن.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایدەگەیێنێت، "بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناکات کە بڕیارە ئەمشەو بەڕێوە بچێت.
ده‌شڵێ، خشتەی کاری كۆبوونه‌وه‌كه بەبێ ڕەزامەندی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن دانراوە، ئەمەش پێچەوانەی مادەکانی (9) و (37) پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراقە".
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەی ئێستای، پێچەوانەی رێوشوێنەکانی یاسادانانە، داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکەن پابەند بێت بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بۆ پاراستنی شکۆ و متمانەی دامەزراوەی یاسادانان.
به گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكانی نزیك له پارتی، جگه له فراكسیۆنی پارتی، هاوكات وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كردووه.