ڕاستەوخۆ

فراكسيۆنى پارتی: لە سەنگەری پێشەوە دەبین بۆ چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان

reset font size increase font size

فراكسيۆنى پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، وەک هەمیشە لە سەنگەری پێشەوە دەبن بۆ داکۆکیکردن و چەسپاندنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هاوڵاتییان لە تەواوی عێراق.

فراكسيۆنى پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەمڕۆ یەکشەممە له‌ په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونەته‌وه و لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و بارودۆخی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتییان کردووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاوتووە، جەخت لە سەر بەردەوامیی هەوڵەکان دەکەن بۆ خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکان.

ئه‌و كۆبوونه‌وه‌‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردودا به‌هۆی ناڕەزایەتی له ‌سه‌ر میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانیان له‌ حكومه‌تی عێراق بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.