سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق شیكردنه‌وه و راڤه‌كانی پێشووی دادگه‌ی فیدراڵیی له باره‌ی گه‌وره‌ترین كوتله به هه‌ڵه داده‌نێت و ده‌ڵێت، پێویسته به هه‌موارێكی یاسایی ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بكرێته‌وه.
فایه‌ق زێدان له چاوپێكه‌وتنێكدا باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له راڤه‌كردنی دادوه‌ریی بۆ ماده ده‌ستورییه‌كان، كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی قه‌واره و بونیادی ده‌وڵه‌ت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی ده‌شڵێت، راڤه و شیكردنه‌وه‌ی دادگه‌ی فیدراڵیی بۆ گه‌وره‌ترین كوتله، پێچه‌وانه‌یی ده‌ستوره و هه‌ڵه‌ی كردووه، چونكه گه‌وره‌ترین كوتله ئه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردن براوه بووه و زۆترین كورسی په‌رله‌مانیی به‌ده‌ستهێناوه، نه‌ك ئه‌و كوتله په‌رله‌مانییه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن به هاوپه‌یمانێتی چه‌ند كوتله‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت.