ڕاستەوخۆ

عەلی باپیر: حیزبەکانی دەسەڵات لەبەر ململانێ ئاگایان لە خەڵک نەماوە

reset font size increase font size

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کۆڕبەندی دێلفی لە سلێمانی، رەخنەی توند لە شێوازی حوکمرانیی پارتی و یەکێتی دەگرێت و رایدەگەیێنێت کە ئەم حکومەتە هی هەموو خەڵکە نەک دوو بنەماڵە.

هاوکات داوا لە حکومەتی فیدراڵیش دەکات پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکات.

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند: "حوکمرانی بەم جۆرەی ئێستا بەڕێوە ناچێت.

کێشەی نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لەسەر بەرژەوەندیی مادیی خۆیانە نەک بەرژەوەندیی خەڵک؛ بۆیە پێویستە برادەرانی یەکێتی و پارتی بە دڵسۆزییەوە بێنە پێشەوە بۆ رێککەوتن."

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت هەمووان خۆیان بەرامبەر بە پاشەڕۆژی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسیار بزانن و گوتی: "ئەم حکومەتە هی دوو بنەماڵە نییە، بەڵکو هی هەموو گەلی کوردستانە، لە کاتێکدا خەڵک لەم دۆخەی ئێستا بەتەواوی توڕە و بێزارە، لایەنە دەسەڵاتدارەکانیش لەبەر ململانێ کانیان ئاگایان لە ژیانی خەڵک نەماوە و هەموو شتێکیان بۆ خۆیان قۆرخ کردووە."

سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە و کێشەکانی لەگەڵ بەغدا، عەلی باپیر گوتی: "ئەو شەڕە سەپێندراوەی لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا هاتووە، دۆخی ناوچەکەی زیاتر ئاڵۆز کردووە.

لەسەر ئاستی ناوخۆش دەبێت حکومەتی فیدراڵی لە بابەتی مووچەدا خۆی بە خاوەنی هەرێمی کوردستان بزانێت. من پێم گوتوون ئەگەر گلەیی و تێبینیتان لەسەر پارتی و یەکێتی هەیە، نابێت خەڵکی عەمدی کوردستان باجەکەی بدات."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.