ڕاستەوخۆ

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران: ئەم شەڕە شەڕی ئێمە نییە و چاوەڕوانین

reset font size increase font size

 

وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ڕایدەگەیەنێت، هێشتا زۆر شت ناڕوونن و ئەوان چاوەڕوانی پەرەسەندنی دۆخەکە دەکەن. دەشڵێت: "ئەم شەڕە شەڕی ئێمە نییە، بەڵکو شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیلە بەرامبەر بە ئێران."

پاش هێرشە بەردەوامەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، خالید عەزیزی، وتەبێژی حدکا لە لێدوانێکدا بۆ (دەنگی ئەمریکا) تیشکی خستە سەر ستراتیژی ئێستای حیزبەکەیان لەم قۆناغەدا.

خالید عەزیزی ڕایگەیاند کە پێویستە جیاوازیی بخرێتە نێوان خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان و ئەو ململانێ سەربازییەی ئێستا لە ئارادایە.

عەزیزی گوتی: "ئێمە بەرهەمی ئەو شەڕە نین، بەڵکو بەرهەمی ڕابردوویەکی دوورودرێژی خەباتین. چاوەڕوانی دۆخەکە دەکەین، چونکە ئەم شەڕە شەڕی ئێمە نییە و ئەوان ئەجێندای خۆیان هەیە."

سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی چالاکیی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وتەبێژی حدکا ئاشکرای کرد کە ئێستا کارێکی لەو شێوەیە لە بەرنامەیاندا نییە و گوتی,"چوونەوەی سەربازی بۆ ناوخۆ لە بەرنامەماندا نییە. ئەگەر گۆڕانکارییەکان سیاسی بن باشترە، چونکە گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە تارانەوە دێتە ئاراوە."

بە گوتەی بەرپرسانی حزبەکە، تاران لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لە ڕێگەی موشەک و درۆنەوە بنکەکانی ئەوانی لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج. عەزیزی جەختی کردەوە کە ئێران دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە سەرنجی ڕای گشتی لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی لابدات، بەڵام لە کۆتاییدا "چارەنووسی سیاسیی ئێران لە نێوخۆی وڵاتدا دیاری دەکرێت."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.