عەباس عێراقچی ڕایگەیاند: هەڵوێستی وڵاتەکەمان بۆ کۆتاییهینانی هەمیشەیی بە شەڕ داوە بە پاکستان و ئێستا چاوەڕێن بزانین ئەمریکا تا چەند لەگەڵ ڕاگرتنی شەڕ و ڕێککەوتنە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئێکس بڵاویکردەوە، هەڵوێستی وڵاتەکەمان لەبارەی کۆتاییهێنانی هەمیشەیی بە شەڕ گەیاندوەتە پاکستان، کە خۆی لە هەنگاوی کردەییدا دەبینێتەوە و ئێستاش ماوەتەوە بزانین ئایا بەڕاستی ئەمریکا خواستی ڕاگرتنی شەڕ و ڕێککەوتنی هەیە و ڕێگەی گفتوگۆ درێژەپێدەدات یاخود نا.
گوتوشیەتى: گەشتەکەی بۆ پاکستان زۆر بەرهەمداربووە و برایەتیی و هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ ئاشتیی ناوچەکە لەلایەن پاکستانەوە بۆ تاران بەنرخە.