ڕاستەوخۆ

عەباس عێراقچی: لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکادا ناکەین

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی ئێران، سەید عەباس عێراقچی، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: "لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکادا ناکەین"، و جەختیشی لەوە کردەوە کە تاوەکو ئەمریکا پێشێلکارییەکانی نەوەستێنێت، دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان ئەگەرێکی نییە.

لە پەراوێزی بەشداریکردنیدا لە چالاکییەکانی مانگی محەڕەم، عێراقچی وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن ڕایگەیاند کە نێوەندگیرەکان هێشتا هەوڵ دەدەن ڕێگاکانی گەڕانەوە بۆ سەر میزانی دانوستان بدۆزنەوە، بەڵام تاوەکو پێشێلکارییەکانی سەر دەقی ڕێککەوتنەکە کۆتایی نەیەن و قەرەبوو نەکرێنەوە، هیچ دانوستانێک ناکرێتەوە.

سەبارەت بە گفتوگۆکانی لەگەڵ عوممان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە دا کە لە قۆناغی کۆتاییدان بۆ دیاریکردنی ڕێڕەوێکی نوێی دەریایی لە گەروی هورمزدا کە شوێنی ڕێڕەوە کۆنەکان دەگرێتەوە، و شارەزایان کاری لەسەر دەکەن.

دەربارەی بە کردنەوەی گەرووەکەش، عێراقچی ڕونی کردەوە که‌ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە مانای کردنەوەی گەروی هورمز نییە، چونکە کردنەوەی گەرووەکە پەیوەستە بە کۆمەڵێک مەرجی دیکەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.