له عێراق رێکاری توند بەرامبەر بەهێنانی کرێکاری بیانی دەگیرێتەبەر و تەنها بۆ پیشە دەگمەنەکان رێگه بههاتنی كرێكاری بیانی دەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، تۆمارکردنی نزیکەی 47 هەزار کرێکاری بیانی بە شێوەیەکی فەرمی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، ڕێکاری توند بەرامبەر هێنانی کرێکاری بیانی گیراونهتەبەر، تەنها بۆ پیشە دەگمەنەکان دەبێت ئەویش سنووردار کراوە.
وتەبێژی وەزارەتهكه حەسەن خەوام لە لێدوانێکیدا ئاشكرایكرد، وەزارەت بەدواداچوون بۆ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەکات کە لە ساڵی 2024 دەرچووە، تێیدا دەڵێت دەبێت ڕێژەی 80%ی کرێکاران عێراقی بن و تهنها 20%ی کرێکاری بیانی بێت، واتە دامەزراندنی چوار کرێکاری عێراقی بەرامبەر یەک کرێکاری بیانییه.