ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق، ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ 72 كاتژمێری دیكه درێژكرده‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رده‌وامیی ناسه‌قامگیریی له ناوچه‌كه و به له‌به‌رچاوگرتنی ئاڵۆزییه‌كان، ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێری دیكه درێژكردووه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق، ڕاشیگه‌یاندووه، له كاتژمێر 12ـی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10ـی 3ـی 2026 تاوه‌كو كاتژمێر 12ـی ڕۆژی هه‌ینی ڕاگرتنی گه‌شته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌هۆی به‌رده‌وامیی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه ڕاگیراون.