لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەسەر سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات، بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە و ئەندامانی تۆڕێکی نێودەوڵەتیی بازرگانیی ئەو ماددانەش لە دیمەشق و حومس دەستگیرکران.
عەمید زیاد قەیسی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سوریا و لە سنوری هەردوو وڵاتدا، دەستیانگرتوە بەسەر یەک ملیۆن و 730 هەزار دەنک حەبی هۆشبەردا.
هەروەها بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سوریاش ڕایگەیاند، بەهامەهەنگی بەشی بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی عێراق توانیویانە جیا لە حەبەکان، لە سنوری دیمەشق و حومس چوار ئەندامی تۆڕێکی نێودەوڵەتیی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن.