عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، ده‌یه‌وێت ڕێكه‌وتنی پێدانی نه‌وتی ڕه‌ش به ئێران به‌رانبه‌ر به غاز كارا بكاته‌وه.
زه‌هرا ساعدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاره‌باو وزه له په‌رله‌مانی عێراق به ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما و به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، پێشنیازی ئه‌وه كراوه وه‌زاره‌تی كاره‌با پابه‌ند بكرێت به به‌دواداچونی جددیی بۆ كاره‌كانی چاكسازیی له وێستگه‌كانی كاره‌بادا.
گوتیشی: لیژنه‌كه‌یان پێشنیازی كردووه ڕێكه‌وتنی پێدانی نه‌وتی ڕه‌ش به ئێران له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی غازی ئه‌و وڵاته كارا بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاویندا كاتژمێره‌كانی كاره‌با زیاد بكرێت، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
ڕێککەوتنی پێدانی نەوتی ڕەش بەرانبەر بە غاز لە نێوان عێراق و ئێران وەک چارەسەرێکی ستراتیژی بۆ تێپەڕاندنی سزاکانی ئەمریکا و کەمکردنەوەی قەیرانی کارەبا ئەنجامدرا.
بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنە، عێراق نەوتی خاو و نەوتی ڕەش ڕەوانەی ئێران دەکات، لە بەرانبەردا غازی سروشتی بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا وەردەگرێتەوە.