ئاژانسی بلۆمبێرگ ده‌ڵێت: عێراق ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی كاری هاوبه‌شی زیاتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل و شیڤرۆنی ئه‌مریكی، دڵی دۆناڵد تره‌مپ ڕازی بكات.
ئاژانسی بلۆمبێرگ له راپۆرتێكیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات: هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێت، ئامانج لێی به دوورگرتنی عێراقه له هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و جه‌نگ و بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه، به تایبه‌تیش ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای نێوان ئه‌مریكاو ئێران و ده‌رخستنی عێراق له‌و نێوه‌نده‌دا وه‌ك سه‌ربه‌خۆ و دوور له كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی ئێران.
ئاژانسه‌كه له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای عێراقه‌وه ده‌شڵێت: له عیراق نیگه‌رانیی و بێزاربوون له سستیی كاری كۆمپانیا چینی و ڕوسیه‌كان له بواری وه‌به‌رهێنانیی نه‌وت هه‌یه، هه‌ر بۆیه پێیان باشه له پاڵ پێشكه‌وتنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتیی عێراقدا له‌لایه‌ن ئه‌و دوو كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌وه، له لایه‌نی سیاسیشه‌وه عێراق به دوور بگرن له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كی جه‌نگ و دۆستایه‌تیی تره‌مپیش به‌ده‌ستبێنن و دڵی رازی بكه‌ن.
لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ئیمزا كرد بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنون كه به یه‌كێك له كێڵگه گه‌وره‌كانی عێراق داده‌نرێت، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ریش كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مریكی گرێبه‌ستێكی هاوشێوه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ناسرییه ئیمزا كردبوو.