ڕاستەوخۆ

عێراق: ئامادەین غازی ماڵان بۆ هەرێمى کوردستان دابین بکەین

reset font size increase font size

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەرکات هەرێمى کوردستان داوایان لێ بکات، ئامادەن بەرهەمە نەوتییەکان و غازى ماڵانیان بۆ دابین بکەن.

عەبدولساحب حەسناوی گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، وەزارەتى نەوتى عێراق کەمتەرخەم نابێت لە ڕەوانەکردنى غاز و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد، ئامادەن غاز بۆ هەرێمى کوردستان دابین بکەن ئەگەر بە فەرمى داوایان لێ بکەن.

حەسناوی ئاماژەی بەوەشکرد، کەمتەرخەم نابن بۆ دابینکردنى غاز و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، ئەوەش دەکەوێتە سەر ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتى سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتى نەوتی عێراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.