وهزیری دهرهوهی ئێران ئاشكرایكرد، هێرشەکانی سهر دورگەی خارگ و ئەبوموسا لە نزیک دوبەیهوه ئەنجامدراون، بێگومان بێ وەڵام نامێنین.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی بۆ کەناڵی ئێم سی ناو ڕایگەیاند، ئاشکرایە ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ژێرخانی وڵاتەکەمان، بێگومان ئێمەش بە هەمانشێوە هێرش دەکەینە سەر هەر کۆمپانیایەک کە ئەمریکا خاوەنی بێت، یاخود پشکدار بێت تێیدا.
دەشڵێت، هێرشەکەی دۆینێی سهر دورگەی خارگ و ئەبوموسا لە ڕێگەی تۆپهاوێژەکانی "هیماراس"ەوە ئەنجامدراوە، هێرشەکان لە خاکی وڵاتانی دراوسێی ئێران ئەنجامدراون، بە گوێرەی زانیارییەکانمان ناوەندی ئەنجامدانی هێرشەکان رەئس و خەیمە و دوبەی بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەرووی هورمز بەسەر ئەو کەشتییانەدا داخراوە کە سەر بە هێزەکانی دوژمنن، گەرووەکە بە تەواوەتی دانەخراوە، بەڵکو بەسەر ئەو کەشتییانەدا داخراوە کە سەر بە ئەمریکا و ئیسرائیلن.