وهزیری دهرهوهی ئێران ڕایگهیاند، ئێمە هەموومان دەزانین هێرشەکانی ئەمریکا - ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بووە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، پێشترێش هۆشداریمان لەو بارەیەوە دابوو.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، قسەی بۆ ئاژانسی ئهنادۆڵو كردووه و گوتوشیهتی، بەرپرسیارێتی وێرانکارییەکانی ناوچەکە لە ئەستۆی ئەمریکا و ئیسرائیلە.
باسی لهوهش كردووه، پێویستە ئهو دوو وڵاته دان بە هێزی ئێراندا بنێن و باجی هێرشەکانیان بدەن.
وهزیری دهرهوهی ئێران ڕاشیگهیاندووه، بۆردومانکردنی کۆشکی گوڵستان، دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پێویستە یۆنسکۆ بەردەوامبێت لە هەڵوێستەکانی بەرامبەر هێرشکردنە سەر شوێنەوارە مێژووییەکانی ئێران.