ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویکردووەتەوە، له دیداره‌کەدا تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه كراوه، ته‌واوكردنی ڕێكاره ده‌ستورییه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانیان بووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه داوای له وه‌فدی پارتی كردووه، كورد له ناوخۆیاندا كۆده‌نگبن له‌سه‌ر دیاریکرنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق.
هەروەها، وه‌فدی پارتی و حه‌كیم جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕاگرتنی جه‌نگ له ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیریی کردووەتەوە.
دوێنێش، وه‌فدەکەی باڵای پارتی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان لەبارەی پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار کردبوو.