بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی 20 ڕۆژه پرۆسەیەکی دەستگیرکردنی ئازادیخوازان لە بادینان دەستیپێکردووه دەشڵێت، ئەوکەسانەی دەستگیرکراون ڕەخنەیان لە خراپی حوکمڕانی هەبووە.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك له پۆستێكدا وێنه‌ی چوار كه‌سی بڵاوكردووەتەوە و نوسیوویه‌تی، ئه‌و كه‌سانه‌ی له بادینان ده‌ستگیرده‌كرێن، ڕەخنەیان لە گرانیی کارەبا و غاز و خراپی حوکمڕانی هەبووە، ئەمە جگە لە زوڵم و ستەمکاری دەسەڵات هیچی دیکە نییه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی بە گەندەڵی و زوڵم و نادادی بوونەته ملیاردێر و حکومەتی کۆمپانیاکانیان دروستکرد و سەرقاڵی قاچاخی و سەرانە سەندنن، دادگا بێدەنگە بەرانبەریان، بەڵام ئازادیخوازان بە ناحەق زیندانی دەکرێن.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ژماره‌یه‌ك چالاكوان له سنوری بادینان ده‌ستگیركراون، كه هه‌وڵیاندابوو دژی گرانیی نرخی كاره‌بای 24 کاتژمێری خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
