بەهۆی ئەو ڕێکارانەی فڕۆکەخانە، خەزنەوی نەیتوانی لە کاتی دیاریکراودا بگاتە شاری قامیشلۆ بۆ بەشداریکردن لە یادی ڕۆژی زمانی کوردیدا.
بەڵام لە یەکەم پەیامیدا دوای ئازادبوونی ڕایگەیاند کە تەندروستیی باشە و جەختی لەسەر سەقامگیریی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی کردەوە و گوتی: "خەباتمان لەپێناو مافەکانی گەلەکەمان بەردەوامە و هیچ بارودۆخێک نامانوەستێنێت لە بەرگریکردن لە دۆزە ڕەواکانمان."
شێخ مورشید کە بە پشتیوانێکی سەرسەختی دۆزی کورد و شەڕڤانان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەناسرێتەوە، دوای چارەسەرکردنی گرفتە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی، ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە چالاکییەکانی نیشاندا.