ڕاستەوخۆ

شۆفێرانی هێڵی دهۆک - زاخۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا

reset font size increase font size

شۆفێرانی هێڵی دهۆک – زاخۆ گردبوونەوە و دەڵێن، کارکردنی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان کاریگەریی لەسەر بژێوی ژیانیان دروستکردووە.    

ئەمڕۆ 8ـی نیسانی 2026، بەشێک لە شۆفێرانی تەکسی هێڵی گواستنەوەی دهۆک - زاخۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، بژێویی ژیانیان لەسەر ئەم هێڵەیە، بەڵام کارکردنی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان بە شێوەیەکی نایاسایی کاریگەریی خراپی لەسەر بژێویان دروستکردووە.     

ئاماژەیان بەوەشکرد، ژمارەیان 83 شۆفێرە و بە بڕە پارەیەکی زۆر مافی کارکردنیان لە هێڵەکە کڕیوە، بەڵام بەهۆی ڕێگە نەگرتن لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان کاریگەری خراپی لەسەر بژێویان هەیە.

گوتیشیان، داواکارییەکانیان گەیاندووەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان نەنراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.