شه‌وی ڕابردوو به درۆن هێرشكرایه سه‌ر هه‌ولێر و سلێمانی و كۆیه، سه‌رجه‌م درۆنه‌كان تێكشكێنراو هیچ زیانێكی گیانییان لێنه‌كه‌وته‌وه.
ده‌زگه‌ی ئاسایشی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له شاری سلێمانی ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه بیستران، دوو درۆن بوون به‌رپه‌رچیان دراونه‌ته‌وه و له ئاسمانی سلێمانی تێكشكێنراون.
به‌پێی زانیاریییه‌كانی نوچه تیڤی، هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سلێمانی هیچ زیانێكی گیانیی نه‌بووه.
شه‌وی ڕابردووش درۆنێك له ئاسمانی شاری هه‌ولێر خرایه خواره‌وه و پارچه تێكشكاوه‌كه‌ی كه‌وته سه‌ربانی ماڵێك له ناوجه‌رگه‌ی شاره‌كه.
عەلی عەبدوڵا بەرێوبەری پۆلیسی كۆیە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن گوتی: كاتژمێر یانزە نیو دەنگی سێ تەقینەوە لە سنووری كۆیە بیستراوە، بەڵام هیچ بۆردومانێك بەر سەنتەری شارەكە نەكەوتووە هیچ ئاسەواری تەقاندنەوەیەكیش لەسەنتەری شارەكە نەكەوتۆتە خوارەوە .
راشیگەیاند : ئەوەی باس لە بۆردومانی سەنتەری ئازادی(سەنتەرە ئەمریكیەكە) دەكرێت دوورە لە راستیەوە چونكە ماوەیەكە سەنتەرەكە چۆڵ كراوە.
گروپی ئهساحبولكههف له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌رپرسیارێتیی خۆی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و داروده‌سته‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان به ئامانج ده‌گرن.