شاندێکی ڕۆژاڤای کوردستان، کە لە بەرپرسانی خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پێکهاتبوون سەردانی شوێنی کۆمەڵکوژیی گوندی خراب عشک لە سنووری کۆبانێیان کرد.
شاندەکە، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و بریندارەکانی کۆمەڵکوژییەکە، هەروەها بەدواداچوونی نزیک لەم بابەتە، کە بە تاوانی شەڕ ئەژمار دەکرێت، سەردانی خراب عشکیان کرد و لەگەڵ خەڵکی گوندەکە کۆبوونەوە.
جێگەی ئاماژەیە، لە 26ی مانگی یەکی ئەمساڵ، سەرەڕای ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەت هێرشیان کردسەر گوندەکانی کۆبانێ و لە گوندی خراب عشک کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەم تاوانە، پێنج کەسی خیزانێک شەهید بوون و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.