شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بەغداد و لهگهل بهرپرسه عێراقییهكان تاوتوێی سێ پرس دهكات.
میدیای پارتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشهممه شاندێکی پارتی بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هێرشە موشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، گەیشتوهتە بەغداد.
ئاماژە بەوەشکراوە، شاندەکە لە فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نەوزاد هادی ئەندامی مەکتەب سیاسی و ئومێد سەباح ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، پێکهاتوون.
لە سەرەتای شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا، هەرێمی کوردستان لەلایەن گروپە عێراقیەکانی نزیک لە ئێران چەندینجار ڕووبەڕووی هێرشی درۆنی و موشەکی بووەتەوە.