شاندێکی وەزارەتی وزە و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی کاتیی سوریا سهردانی رۆژاڤای كوردستانیان كرد و لهگهڵ پارێزگاری حەسەکە و نوێنەرانی کانتۆنی جەزیرە بارودۆخی دامەزراوەکانی ئاو، وزە و میکانیزمەکانی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوانیان تاوتوێکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە پرسی وێستگەی ئاوی ئەلۆک بووە، بڕیاریانداوە بە پێکهێنانی تیمێکی نێودەوڵەتی لە کۆمیتەی خاچی سور بۆ ئەوەی بگەنە وێستگەکە و کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی وێستگەی کارەبای شارۆچکەی درباسیە.
نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە، لە میانی پێشوازیکردنی لە خالید ئەلخازی، نوێنەری وەزارەتی وزەی حکومەتی کاتی ڕایگەیاند، "وەک پارێزگای حەسەکە تەواوی ئامادەییمان نیشان دەدەین بۆ پێکهێنانی لیژنەی تایبەتمەند بە مەبەستی چاودێریکردنی سەرچاوە ئاوییەکان و کاراکردنەوەی دووبارەی وێستگەی ئەلۆک بۆ خزمەتی هاوڵاتییان".
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی بەدواداچوون بۆ کارەکانی ئەو لیژنانە کرایەوە، کە پێشتر لە نێوان هەردوو لایەندا پێکهێنراون بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان.