ڕاستەوخۆ

شاندێكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سه‌ردانی شێروان شێروانی كرد

reset font size increase font size

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ له‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی چاکسازیی گەورانی هەولێریان کردوه‌ و چاویان بە شێروان شێروانی کەوتووه‌.

ده‌سته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، ئه‌مڕۆ شاندێکی باڵایان بە سەرۆکایەتی مونا یاقو، سەرۆکی دەستە سەردانی چاکسازیی گەورانی هەولێریان کرد و لەنزیکەوە بەدواداچونیان بۆ بارودۆخی ڕاگیراوان كرد.

ده‌شڵێت، شاندەکە لە نزیکەوە چاویان کەوت بە شێروان شێروانی کە مانگرتنی ڕاگەیاندبوو و لە ڕەوشی تەندروستیی ناوبراویان پرسی.

ئه‌و سه‌ردانه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، له‌ ڕۆژی 22ـی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه‌ كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، شێروان شێروانی ڕۆژنامه‌نوس و چاكوانی مه‌ده‌نی له‌ سنووری بادینان له‌ زیندانی هه‌ولێر مانگرتن له خواردنی ڕاگه‌یاندبوو.

 له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوشدا هه‌واڵی خراپبوونی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی ناوبراو بڵاوكرایه‌وه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.