سەرۆکی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو فەرمانبەرانی شاری هەولێر سودمەند دەبن لە زەوی وەرگرتن .
کارزان هادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، سەرووی چوار هەزار پارچە زەوی ئامادە كراون، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ فەرمانبەرانی ناو شاری هەولێر دەستدەكرێت بە دابەشكردنیان.
باسی لەوەش كرد، وەجبەی یەكەمی زەوی ئێستا لە قۆناغەكانی تاپۆكردنن و سێ وەزارەت بە كارەكە هەڵدەستن، ئێستە قۆناغی یەكەم هەموو شتێكی ئامادە دەكرێت و بەمنزیكانە وێنەی تۆماریان بۆ دەردەچێت.
لە 27ـی ئاداری 2024، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیران، بڕیار درا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی، بڕیارەكە لە 28ـی ئایاری 2024 لە ڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو كرایەوە.