سەرۆکی یەکێتی و باڵیۆزی لوبنان لە عێراق كۆبوونه‌وه و داوایان كرد ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه تێپه‌ڕێت.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌غداد له‌گه‌ڵ خەلیل عەبدوڵا باڵیۆزی لوبنان لە عێراق كۆبوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ دۆخی ناوچەکە كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەردوولا پەرۆشبوون بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی گرژییەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
هاوكات، سەرۆکی یه‌كێتی سه‌ركۆنه‌ی ئەو هێرشانەی کرد لە ڕابردوودا کراونە سەر لوبنان و گوتی، هەر هەوڵێکی لەوجۆرە دژی بنەماکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییه.
باسی له‌وه‌شكردووه، جەختیان لە سەرخستنی هەوڵەکان بۆ بەردەوامی لێکتێگەیشتنەکان و ئاگربەستی هەمیشەیی لە لوبنان کرایەوە.