ڕاستەوخۆ

سەرۆکی فەڕەنسا: پێویستە ئاگربەست لوبنان بگرێتەوە

reset font size increase font size

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت، پێویستە ئاگربەست لوبنانیش بگرێتەوە و ئێرانیش سوود لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد وەربگرێت بۆ ‌هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەنجامداوە و گوتوویەتی: پێویستە ئێران سوود لە دانوستانەکانی پاکستان وەربگرێت بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی توند و تۆڵ کە ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ ‌هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

ماکرۆن جەختی لە دابینکردنی ئاسایش و ئازادیی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز کردووەتەوە و ئامادەیی فەڕەنسای بۆ هاوکاریکردنی ئێران لەم بابەتەدا ڕاگەیاندووە و ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە ئاگربەست بەبێ پێشلکاری ئەنجامبدرێت و لوبنانیش لەخۆبگرێت.

ئاشکراشیکردووە، فەرەنسا بە تەواوەتی پاڵپشتی دەسەڵاتدارانی حکومەتی لوبنان دەکات و ئەوان تاکە لایەنی شەرعین بۆ چەسپاندنی سەروەریی و بەڕێوەبردنی وڵاتەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.