رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، هه‌ڵسه‌نگاندنه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئێرانه‌وه، دیمه‌نی حكومه‌تێكی لاواز له تاران، به‌ڵام توندڕه‌وتر له جاران پیشان ده‌ده‌ن.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی هه‌واڵگریی ئه‌مریكاوه، باس له‌وه ده‌كات، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە هێرشی ئاسمانیی لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆسەر ئێران بەردەوامە، کەچی وا ده‌بینرێت، ڕژێمی ئێران بۆ ئێستا لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە، ڕاستە لاوازە، بەڵام بەرەیەکی توندترهاتونەتە پێشەوە، كه لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و سوپای پاسدارانەوە پشتیوانیی دەکرێت.

ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، ئەمریکا و ئیسرائیل توانای موشەکیی و هێزی دەریایی ئێرانیان بەشێوەیەکی بەرچاو لاوازکردووە، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران و دەیان سەرکردەی باڵای سەربازیی و هەواڵگرییان کوشتووە، بەڵام هیشتا بەرگریی ئێران بەردەوامە.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه‌كه سه‌رنجی خستووه‌ته‌سه‌ر تێچووی جه‌نگه‌كه له ڕوی ئابووریی و مرۆییشه‌وه، واشنتن پۆست ده‌ڵێت، تێچووی دارایی و مرۆیی جه‌نگه‌كه بۆ ئەمریکا لە زیادبووندایە.
به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه، تا ئێستا لانیکەم بێجگه له خه‌رجكردنی ملیاران دۆلار، 13 سەربازی ئەمریکاش کوژراون، لە لایەکی دیکەشەوە داخستنی گەرووی هورمز، هاتوچۆی بازرگانیی دەریایی وەستاندووە و پچڕانێکی مێژوویی نەوتی دروستکردووە.
ڕۆژنامەکە لە زاری چەند بەرپرس و شرۆڤەکارێکی سیاسی ئەمریکاوە ڕایگەیاندووە، ئاسۆیەکی کەم لە "گۆڕانی ڕژێم" بۆ هاتنه‌سه كاری حکومەتێکی دیموکراسیتر دەبینن.

نزیکەی هەموو ئەو هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییانەی ئەمریکا کە لە سەرەتای دەستپێکردنی جه‌نگه‌وه بڵاوکراونەتەوە پێشبینی دەکەن کە ڕژێمی ئێران وەک خۆی بمێنێتەوە و تەنانەت هەندێکیان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە بەهێزتر بێت.

لە لایەکی دیکەوە، هەواڵگیریی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، هاوپەیمانە عەرەبییەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس توڕەن و نیگەرانن لەوەی، بوونەتە ئامانجی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی موشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، دەڵێت لە بەدواداچونەکانیاندا، قسەیان لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسانی ئەوروپا کردووە، بەبێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرا بکەن، به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌وروپا به ڕۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، بەهێزترین سیناریۆ ئەوەیە دوای ئەم جەنگە "ڕژێمێکی چەقۆکێشی سوپای پاسداران دروستبێت" لە تاران کە هەندێک توانای ئەتۆمی و موشەکیی و هەروەها پشتیوانیی هێزە پرۆکسییه ناوچەییه‌كان دەهێڵێتەوە، ڕژێمەکە "هێندە خراپ دەبێت کە سەد خۆزگە بەوەی پێشوو دەخوازین".
