ڕاستەوخۆ

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی هەولێر: لە ئەمساڵدا سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە

reset font size increase font size

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی لقی ھەولێر ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە سێ کرێکار گیانیان لە دەستداوە و ئەگەریشی هەیە لەو ئامارە زیاتر بێت، دەشڵێت، بەهۆی دواکەوتنی موچەوە کرێکاران ژیانێکی سەخت بەڕێدەکەن.       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە یادی 140 ساڵەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران یوسف کەریم، سەرۆکی سەندیکای کرێکاران لقی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، بەهۆی دواکەوتنی موچەوە کرێکاران ژیانێکی سەخت بەڕێدەکەن و ئەو موچەیەی کە وەریشی دەگرن ناتوانن پێداویستییەکانی ڕۆژانەیانی پێ دابین بکەن.   

گوتیشی، هەر لە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هاوشێوەی فەرمانبەران، کرێکارانیش شایستەی وەرگرتنی زەوی بن، هەروەها داواکاریشین نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کرێکاران دروست بکرێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گرژی وئاڵۆزییانەی لە ناوچەکەدا هەیە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی هەلی کاری کرێکاران هەبووە هیوادارین ئەم گرفتە چارەسەر بکرێت.     

دەشڵێت، هەر کرێکارێک لە شوێنێکدا مافەکانی پێشێلکرا، ئەوا بەدواداچوونی بۆ دەکەن و ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.