ڕاستەوخۆ

سەرۆکی حزبوڵای لوبنان: هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ کوشتنم بێ بەهان

reset font size increase font size

نەعیم قاسم، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان، کە ڕێکخراوێکی سەربازیی نزیکی ئێرانە لە لوبنان، پێداگری کرد لە ئامادەیی حزبوڵڵا بۆ شەڕێکی درێژخایەن لەگەڵ ئیسرائیل.

سەرۆکی حزبووڵڵا دەڵێت،"ئێمە خۆمان ئامادە کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی درێژخایەن لەگەڵ ئیسرائیل، بۆیە هەڕەشەکانی دوژمن ئێمە ناترسێنن."

ڕاشیگەیاند، هەڕەشەکانی ئیسرائیلی بۆ تیرۆرکردنم بە "بێ بەها" دەزانم.

باسیلەوەشکردووە، تێوەگلانی ئێمە لە ململانێکان لەم کاتەدا بە ئامانجی لاوازکردنی پێگەی ئیسرائیلە و هیچ چارەسەرێک نییە جگە لە شەرکردن؛ "ئەگەرنا لوبنان ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە."

ئەم لێدوانەی سەرۆکی حزبوڵای لوبنان لە کاتێکدایە، پیشتر هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، لە 2یی ئازارەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 100 هێرشیان کردۆتە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵای لوبنان و بەهۆیەوە 380 ئەندام و سەرکردەی ئەو گرووپەیان کوشتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.